یاساکانی پاراستن

دەرمانخانەی سەروەران

یاساکانی پاراستن

داتاکانت هەمیشە پارێزراون

دوایین نوێکردنەوە: ٨ی تەمموزی ٢٠٢٦

ئەم پەڕەیە ڕوونی دەکاتەوە کە چی کۆدەکەینەوە کاتێک کە ئەپی دەرمانخانەی سەروەران بەکاردەهێنیت.

ناوەڕۆک
  1. چی کۆدەکەینەوە
  2. چۆن دەیانپارێزین
  3. چات و پەیوەندی لەگەڵ سەنتەری پەیوەندی
  4. لەگەڵ کێ زانیاری بەشدار دەکەین
  5. ئەو مۆڵەتانەی داوای دەکەین
  6. زانیاری شوێن
  7. ئاگاداریەکان
  8. بۆ ماوەی چەند دەیانپارێزین
  9. منداڵان
  10. سڕینەوەی هەژمارەکەت
  11. مافەکانت
  12. گۆڕانکاری لەم یاسایە

چی کۆدەکەینەوە

تەنها ئەوە کۆدەکەینەوە کە پێویستمانە بۆ گەیاندنی بەرهەمەکان بە تۆ و یارمەتیدانت.

  • زانیاری هەژمار: ناوت، ژمارەی مۆبایلت، و (ئەگەر زیادی بکەیت) وێنەی پرۆفایل.
  • ناونیشانەکانی گەیاندن کە هەڵدەگریت، و ئەو شوێنەی هەڵیدەبژێریت کاتی داواکاری.
  • داواکاریەکانت، ڕەچەتە پزیشکییەکانت، و ڕێگای پارەدان (زانیارییەکانی کارتەکەت لای ئێمە بەهیچ شێوەیەک هەڵناگیرێت).
  • چات و پەیوەندییەکانت لەگەڵ سەنتەری پەیوەندی، لەگەڵ هەموو هاوپێچە نێردراوەکان.
  • زانیاری بنەڕەتی ئامێر وەک وەشانی ئەپ، زمان، و ڕاپۆرتەکان بۆ چاککردنی کێشەکان.

چۆن دەیانپارێزین

زانیاریەکانت بە شێوەی نهێنیکراو (encrypted) دەگوێزرێنەوە لە نێوان مۆبایلەکەت و ڕاژەکانمان (TLS 1.2+) و بەهەمان شێوە پارێزراون لەکاتی هەڵگرتن. تێپەڕەوشە هەرگیز هەڵناگیرێت — کۆدی یەک جار و تۆکنی پارێزراو بەکاردەهێنین.

چات و پەیوەندی لەگەڵ سەنتەری پەیوەندی

هەموو نامەیەک، نامەی دەنگی، وێنە، و پەیوەندییەک لەگەڵ سەنتەری پەیوەندیمان تایبەتییە. هەموویان نهێنیکراون لە کاتی گواستنەوە و هەڵگرتن، تەنها بە هەژماری خۆت بەستراونەتەوە، و تەنها بۆ یارمەتیدانت بۆ داواکاریت یان پرسیارە تەندروستییەکەت بەکاردەهێنرێن. هەرگیز چات و پەیوەندییەکانت نافرۆشین وهاوبەشی پێناکەین لەگەڵ هیچ لایەنێکی تر. تیمەکەمان تەنها ئەو شتانە دەبینن کە پێویستن بۆ خزمەتکردنت و پابەندی نهێنیپاراستنن.

لەگەڵ کێ زانیاری بەشدار دەکەین

هەرگیز زانیارییەکانت نافرۆشین. تەنها ئەو کەمترین شتەی پێویستە لەگەڵ دابینکەرە متمانەپێکراوەکان بەشدار دەکەین:

  • گەیاندن: شۆفێری داواکارییەکەت تەنها ناو و ژمارە و ناونیشانت دەبینێت بۆ ئەو داواکارییە بەتەنها.
  • پارەدان: مامەڵەکانی کارت و جزدان ڕاستەوخۆ لە ڕێگای دابینکەری پارەدانی مۆڵەتپێدراوەوە بەکاردێن.
  • بنکەی هەڵگرتن و پەیام: دابینکەرانی هۆستینگ، SMS/OTP، و ڕاپۆرتی هەڵە، هەموویان بە گرێبەستی توندی پاراستنی زانیارییەوە بەستراونەتەوە.
  • تەنها لەگەڵ لایەنی فەرمیی ویاسایی دەکرێت زانیاری سەرەتایی بەش بکرێت.

ئەو مۆڵەتانەی داوای دەکەین

تەنها ئەو کاتەی تایبەتمەندییەک بەکاردەهێنیت کە پێویستی هەیە، داوای مۆڵەت دەکەین، و هەر کاتێک دەتوانیت لە ڕێکخستنی ئامێرەکەتەوە بیسڕیتەوە.

  • کامێرا و وێنە — بۆ ناردنی ڕەچەتەی پزیشکی یان دانانی وێنەی پرۆفایل.
  • شوێن — بۆ پڕکردنەوەی خۆکاری ناونیشانی گەیاندن و پیشاندانی لقە نزیکەکان. دەتوانیت ناونیشانەکە بە دەست بنووسیت.
  • ئاگاداری — بۆ ئەوەی پێت بڵێین کاتی داواکارییەکەت پەسەند کرا، نێردرا، یان گەیشتە دەستت.
  • مایکرۆفۆن — تەنها کاتێک نامەی دەنگی دەنێریت یان پەیوەندی دەنگی لەگەڵ سەنتەری پەیوەندی دەکەیت.
  • پەیوەندییەکان / SMS — پەیوەندییەکان و SMS-ی مۆبایلەکەت ناخوێنینەوە.

زانیاری شوێن

شوێن تەنها بەکاردێت کاتێک ئەپەکە دەکەیتەوە یان داواکارییەک دەکەیت. لە پاشبنەمای ئامێرەکەتدا شوێنەکەت هەڵناگرین. شوێنی ورد لەگەڵ ناونیشانی گەیاندن هەڵدەگیرێت تاکو شۆفێر بتدۆزێتەوە بەئاسانی.

ئاگاداریەکان

ئاگاداری (نۆتیفیکەیشن) بۆ نوێکردنەوەی داواکاری، ئامادەبوونی داواکاری، و نامە گرنگەکانی خزمەتگوزاری بەکاردێن. ئاگاداری بازرگانی هەڵبژاردەیە و دەتوانیت لە ئەپەکە یان ڕێکخستنی ئامێرەکەت بیکوژێنیتەوە.

بۆ ماوەی چەند دەیانپارێزین

زانیاری هەژمارت دەپارێزین کاتێک هەژمارەکە چالاکە. داواکاری، ڕەچەتە، و پسوڵەکان بۆ ئەو ماوەیە دەپارێزرێن کە یاسا داوای دەکات. تۆماری چات و پەیوەندی تا ٢٤ مانگ دەپارێزین بۆ یارمەتیدانی چارەسەری ناکۆکی و باشترکردنی خزمەت، پاشان بە خۆکارییانە دەسڕدرێنەوە. ڕاپۆرتی هەڵە ٩٠ ڕۆژ دەپارێزرێت.

منداڵان

دەرمانخانەی سەروەران بۆ کەسانی پێگەیشتوو دانراوە (١٨+).. دایکوباوکان دەتوانن پێداویستی منداڵەکانیان لە هەژماری خۆیانەوە داوا بکەن.

سڕینەوەی هەژمارەکەت

دەتوانیت هەژمارەکەت بە هەمیشەیی لە ناو ئەپەکەدا بسڕیتەوە: پرۆفایل ← سڕینەوەی هەژمار. پرۆفایلەکەت، ناونیشانەکانت، دڵخوازەکانت، چاتەکانت و زانیارییە کەسییەکانت دەستبەجێ دەسڕدرێنەوە. تۆماری داواکاری و پارەدان کە بە یاسا پێویستە هەڵبگیرێن، ناسنامەی لێ لادەبرێت. ئەگەر ناتوانیت بگەیتە ئەپەکە، لە ئیمەیڵی ژمارە تۆمارکراوەکەتەوە پەیوەندیمان پێوەبکە و لە ماوەی ٣٠ ڕۆژدا سڕینەوەکە تەواو دەکەین.

مافەکانت

هەر کاتێک دەتوانیت بگەیتە زانیارییەکانت، ڕاستیان بکەیتەوە، هەناردەیان بکەیت، یان بیانسڕیتەوە. هەر کاتێک دەتوانیت ڕەزامەندی بازرگانی ڕابگریت. دەتوانیت یەکەم جار سکاڵا بکەیت لای ئێمە — بە جدییەوە وەریدەگرین — یان لای دەسەڵاتی پاراستنی زانیاری لە ناوچەکەت.

گۆڕانکاری لەم یاسایە

ئەگەر گۆڕانکاری گرنگ بکەین، پێش جێبەجێبوون لە ناو ئەپەکەدا ئاگادارت دەکەینەوە. ڕوونکردنەوە بچووکەکان بە نوێکردنەوەی بەرواری سەرەوەی پەڕەکە پیشان دەدرێن.

پەیوەندیمان پێوە بکە

لەکاتی هەبوونی پرسیار سەبارەت بە یاساکان، داواکاری زانیاری، یان هەر شتێک کە لەلات نەبێت، ڕاستەوخۆ پەیوەندیمان پێوە بکە. تیمی ئێمە بەدواداچوون دەکات.

info@sarwaranpharmacy.com +964 751 730 3032 +964 773 111 1617
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق

دەرمانخانەی سەروەران لە هەرێمی کوردستانی عێراق کاردەکات. ئەم یاسایە نووسراوە بۆ گونجاندن لەگەڵ داواکاری App Store و Google Play و یاساکانی پاراستنی زانیاری.